دیمه‌نێكی كۆلێژی یاسا و رامیاری ـ هه‌ولێر. فۆتۆ: هێمن مه‌لازاده ــ |
راپۆرتی هێمن مه‌لازاده ــ
قوتابیانی به‌شی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین پێیانوایه كه سیستمی وه‌رگرتن و خوێندن له‌و به‌شه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیستمێكی دواكه‌وتووه, هاوكات قوتابیش ناكاته پێشه‌نگی گۆڕانكاری و رووداوه‌كان له كوردستان و وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا, سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت, پێویسته گه‌نجه‌كان یه‌كه‌م شت هه‌ست به بوونی خۆیان بكه‌ن, دووه‌م شتیش ده‌بێت ئه‌وان تا رادده‌یه‌كی زۆر بواریان پێبدرێت له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانه‌وه, نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانسته سیاسییه‌كانه و یه‌كه‌م قسه كه پێی ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه: ئێ باشه ده‌ته‌وێت ببیت به چی؟
پێناچێت سیستمه‌كه ئاوا زوو بگۆڕدرێت
محه‌ممه‌د زه‌نگه‌نه قوتابی قۆناخی چواره‌می به‌شی سیاسه‌ت كۆلێژی یاسا و رامیاریی تایبه‌ت بۆ رووبه‌ر هۆكاره‌كانی بێده‌نگی و نا چالاكیی قوتابیانی به‌شی سیاسه‌تی كۆلێژه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه سه‌دا 75ـی ئه‌و قوتابیانه‌ی له كۆلێژه‌كه‌یان وه‌رگیراون به‌بێ ویستی خۆیان بووه و له رێگه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی قوتابیانه‌وه ناویان هاتووه‌ته‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه, هاوكات لێره ئه‌و پڕۆگرامه‌ی ده‌خوێندرێت پڕۆگرامێكی دووباره‌یه و ده‌قی گرتووه, ته‌نیا شتێكی زۆر زۆر تیۆریی وشكه كه ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی مێشك ده‌گوترێته‌وه, زه‌نگه‌نه وتیشی "پێناچێت سیستمه‌كه ئاوا زوو بگۆڕدرێت, من چوار ساڵه لێره ده‌خوێنم, ده‌توانم بڵێم نیوه‌ی قوتابیان هیچ سوودێكی ئه‌وتۆیان له په‌ره‌سه‌ندی تازه‌ی زانستی سیاسیی وه‌رنه‌گرتووه, قوتابیمان هه‌یه تا ئێستا نازانێت ساموێل هینگتینتۆن كێیه؟, قوتابیمان هه‌یه ده‌گاته ئاستی یه‌كه‌مه‌كانیش ئه‌گه‌ر پێی بڵێی شیكردنه‌وه‌یه‌كت له‌سه‌ر بارودۆخی په‌ره‌سه‌ندنی سیاسیی له وڵاتێكی جیهانی سێیه‌م پێبدات, ره‌نگه نه‌زانێت و نه‌توانێت ئێستا به رابردوو ببه‌ستێته‌وه".
ناونیشانی دامه‌زراندنیان مایه‌ی داته‌پین بووه بۆ ده‌رچووان
وتیشی "قوتابی لێره ته‌نیا بۆ چل نمره‌ی پێش سه‌ری ساڵ و شه‌ست نمره‌كه‌ی كۆتایی ساڵ ده‌خوێنێت, له هه‌موویشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ده‌رچووی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان به ناونیشانی یاریده‌ده‌ری تێبینه‌ر له حكوومه‌ت دامه‌زراوه, به راستی ئه‌وه بووه مایه‌ی داته‌پین بۆ هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی به‌ته‌مابوون شتێك بكه‌ن".
كاریگه‌رییه‌كانی نا چالاكیی قوتابیان
هاوكات فریشته محه‌ممه‌د ده‌رچووی به‌شی زانسته سیاسییه‌كانی كۆلێژی یاسا و رامیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌باره‌ی نا چالاكیی قوتابیانی به‌شی زانسته سیاسییه‌كانی كۆلێژه‌كه‌یان, تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌ی رووبه‌ر رایگه‌یاند هۆكاری ئه‌مه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وانه‌ی به حه‌زی خۆیان له‌و به‌شه وه‌رناگیرێن و به‌شه‌كه‌یان به‌دڵ نییه و كاریگه‌ری ده‌ورووبه‌ریش فاكته‌ری سه‌ره‌كییه.
خوێندن لێره ته‌نیا قسه‌یه
فریشته كه به حه‌زی خۆی چووه‌ته ئه‌و به‌شه‌وه وتیشی "ئه‌و بوارانه‌ی كه ئێمه تێیدا خوێندوومانه ئه‌وه نییه كه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی بێت, بۆ نموونه من ده‌رچووی به‌شی سیاسه‌تم, كه‌چی تا ئێستا په‌رله‌مانم نه‌بینیوه, خوێندن لێره به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی نییه و ته‌نیا قسه و وانه‌یه, هاوكات چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئاماده ده‌كرێت كه قوتابییه‌كان ته‌واویان كرد ده‌چنه ده‌ره‌وه و هاوشێوه‌ی مێژووی جوگرافیا له‌به‌ری ده‌كه‌ن و دواجار ده‌رده‌چن و هیچ له بارۆدۆخه‌كه‌ش ناگۆڕێت".
بڕوانامه به‌ده‌ستهێنان تاكه ئامانجیانه
بروسك ستار قوتابی قۆناخی چواره‌می زانسته سیاسییه‌كان هاوشێوه‌ی قوتابییه‌كانی دیكه سیستمی خوێندنی له به‌شه‌كه‌ی خۆیان به سیستمێكی كۆن ناوزه‌د كرد و وتی "پێویسته قوتابی به‌شی سیاسیه‌ت له زروفی ئێستادا, رۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌بێت له پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا, به‌ڵام ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه لێره ده‌خوێنن, ته‌نیا بۆ ئه‌وه هاتوون بڕوانامه‌كه به‌ده‌ستبهێنن, هاوكات سیستمی خوێندنی ئێمه ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی سیستمی سیاسی بێت له‌و وڵاته‌ی كه قوتابی رۆڵی خۆی تێدا ببینێت". وتیشی " تا ئێستا نه‌توانراوه, تێكه‌ڵاوبوونێك له نێوان به‌شی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت دروست ببێت".
وه‌رگرتنی قوتابیان پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قلیدییه
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر سه‌رۆكی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان له خوێندنی ئێوارانی كۆلێژی یاسا و رامیاریی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ رووبه‌ر رایگه‌یاند پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابی له كۆلێژی یاسا و رامیاریی پڕۆسه‌یه‌كی ته‌قلیدییه, پێكهاتووه له وه‌رگرتنی قوتابی به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی كه هه‌یه, نمره‌ی قوتابی چه‌ند بێت به‌پێی ئه‌و نمره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێت له‌و به‌شه‌ی كه ئه‌گه‌ر حه‌زی لێ بێت یان حه‌زی لێی نه‌بێت, دكتۆر سه‌باح وتیشی "به شێوه‌یه‌كی گشتی قوتابیانی ئێره ته‌ماشای ده‌رچووانی پێش خۆیان ده‌كه‌ن كه ئایا ده‌گه‌نه چ ئاستێك له داهاتوودا, ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆیان كه یان ئه‌وه‌تا به‌ره‌و زیاتر خوێندن و زیاتر چالاكبوون له‌ناو ئه‌كادیمیا و له ناو زانسته‌كه, یان ئه‌وه‌تا خاو ده‌بنه‌وه, به داخه‌وه داهاتووی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌شی سیاسینه, داهاتوویه‌كی روون نییه".
سیاسه‌ت ناشیرین كراوه
سه‌رۆكی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان ئاماژه‌ی دا ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی زانسته سیاسییه‌كانی هه‌بێت, ده‌بێت له ئاستی دیپلۆماسی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ئیش بكات, وتیشی "ئێمه هه‌میشه به قوتابییه‌كان ده‌ڵێین ده‌بێت ئێوه بناغه‌یه‌ك بۆ خۆتان دابنێن, چونكه سه‌ره‌تاییترین ئیشی ئێمه شیكردنه‌وه‌یه بۆ دیارده‌یه‌كی سیاسی, به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ره‌غبه‌ت نه‌بوونه له بواری سیاسه‌ت به گشتی وه‌كو رۆشنبیری و كلتوورێك له عێراق, تا راده‌یه‌ك وایلێهاتووه تۆزێك ناشیرین بێت, ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رووداوه سیاسییانه‌ی كه له عێراق روویانداوه له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانه‌وه هه‌تاوه‌كو گه‌یشتووه‌ته دوای ساڵی 2003".
ده‌رچووان ده‌یانه‌وێت ببن به چی؟
له رووی زانستیشه‌وه دكتۆر سه‌باح هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه زانستی سیاسه‌ت, زانستێكی تازه‌یه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌و زانسته وه‌كو لایه‌نێكی ئه‌كادیمی دروست بوو, به‌ڵام ته‌نیا ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان سوود له‌و زانسته وه‌رده‌گرن, وتیشی "ئێمه تا ئێستا ماومانه, چونكه زۆر ده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتوو هه‌ن, به‌شی تایبه‌تیان هه‌یه له ناو به‌شی زانسته سیاسییه‌كاندا, ئه‌وان به‌شی سیستمی سیاسی‌یان هه‌یه, به‌شی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان, به‌شی فیكری سیاسیشیان هه‌یه, دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وان ساده نین, به‌ڵكو ئاڵۆزن, به‌ڵام ئێمه لێره وه‌كو زانستێكی فراوان ده‌یخوێنین, ئه‌وه‌ش سوودێكی ئاوای لێنابیندرێت, به‌ڵكو پێویسته گه‌نجه‌كان یه‌كه‌م شت هه‌ست به بوونی خۆیان بكه‌ن, دووه‌م شتیش ده‌بێت ئه‌وان تا رادده‌یه‌كی زۆر بواریان پێبدرێت له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانه‌وه, نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانسته سیاسییه‌كانه و یه‌كه‌م قسه كه پێی ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه: ئێ باشه ده‌ته‌وێت چ بیت؟, ده‌چێته هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك پێی ده‌ڵێن: ده‌ته‌وێت بچیته چ به‌شێك؟, ئێمه هیچ به‌شی ئاوامان نییه كه تۆ وه‌ربگرێت". وتیشی "به‌داخه‌وه ئه‌وه بناغه‌ی رووخانه‌كه‌یه كه قوتابییه‌كان تووشی بوونه, قوتابییه‌كان تووشی یه‌ئسێك بوونه و ده‌ڵێن, ئێمه هه‌رچی بكه‌ین ناگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێمه بۆ خۆمان پێشبینیی ده‌كه‌ین, ئه‌وه‌یه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه".
جێی ئاماژه‌یه ده‌رچووانی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان له وڵاتانی رۆژئاوادا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینین له ته‌واوی گۆڕانكاریی پێشهاته سیاسییه‌كاندا و شوێنی كاریشیان ناوه‌نده‌كانی بڕیار به‌ده‌سته له ته‌واوی وڵاتانی دونیادا.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه

No comments:
Post a Comment