خاتوو ئیسڕا له كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی رووبه‌ردا. فۆتۆ: محه‌ممه‌د بێ‌دڵ ـــ |
ئاماده‌كردنی هێمن مه‌لازاده ـــ
له نێو جه‌نجاڵیی بازاڕی شه‌وانه‌ی ئیسكاندا، ژنه شه‌هیدێك كه ته‌مه‌نی 44 ساڵه پاقله‌ی بر‌ژاو ده‌فرۆشێت و به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه به‌دیار عاره‌بانه‌كه‌ی شه‌وانه داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ی پاروێك خواردن بۆ چوار منداڵه هه‌تیوه‌كه‌ی په‌یدا بكات، ئه‌و كه عاره‌بانه‌كه‌یشی به قیست كڕیوه، له خانووێكی كرێ له گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، سێ مانگیشه كرێی خانووه‌كه‌ی نه‌داوه، ئه‌و ژنه شه‌هیده خاتوو ئیسرا تاڵب حه‌سه‌نه كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و خه‌ڵكی شاری مووسڵه.
ئیسرا تاڵب حه‌سه‌ن له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به رووبه‌ردا ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م كه ناوی عه‌لا ره‌حیم ده‌هش به‌رزنجی بوو به ره‌گه‌ز كوردبوو و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ی كه‌ركووك بوو، ئه‌و له ساڵی 1996 له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس له سێداره دراوه به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار كراوه".
ئیسڕا تاڵب كه دوو برایشی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو له سێداره دراون، به گوته‌ی خۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی هه‌یه، ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌كی 500 هه‌زاریشی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه بۆ بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام 350 هه‌زار ده‌داته كرێی خانوو، ئه‌و ده‌ڵێت "ئایا به 150 هه‌زار دینار چۆن ده‌توانرێت چوار منداڵ به خێو بكه‌یت له كاتێكدا ئه‌وان قوتابیشن".
خاتوو ئیسڕا وتی "من داوا له كه‌س ناكه‌م كه هاوكاریم بكه‌ن، ده‌ستیش له‌كه‌س پان ناكه‌مه‌وه، هاتووم لێره زۆر به سه‌ربڵندی كار ده‌كه‌م و پاقله ده‌فرۆشم و پشت به خۆم ده‌به‌ستم، پێشتریش له عه‌نكاوه كاری پاككردنه‌وه‌م ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خۆشی دڵ، نه‌متوانی به‌رده‌وام بم له‌و كاره‌یاندا".

خاتوو ئیسڕا به په‌رۆشه‌وه داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد كه هاوكاریی بكات، ئه‌و ده‌ڵێت "داوا له باوكی خۆشه‌ویستم كاكه مه‌سعوود بارزانی ده‌كه‌م، به جددی ئاوڕێكم لێ بداته‌وه و چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تیم له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات، با كاك مه‌سعوود بزانێت كه من مێردم كورد بووه له‌سه‌ر كوردایه‌تیش شه‌هید بووه، كه‌چی ئێستا ئه‌وه حاڵی منه".
ئیسڕا تاڵب كه كیلۆی پاقله له شێخه‌ڵڵا به دوو هه‌زار دینار ده‌كڕێت، ده‌ڵێت "دوو رۆژ جارێك بیست تا بیست و پێنج هه‌زار دینار له كاره‌كه‌مدا وه‌ده‌ست ده‌خه‌م، زۆربه‌ی رۆژانیش پاقله‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه و ده‌یبه‌مه‌وه ماڵه‌وه و فڕێی ده‌ده‌م، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا پۆلیسی شاره‌وانیی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عاره‌بانه‌كه‌یان لێ وه‌رگێڕام، سووكایه‌تییان پێ كردم و جنێویان پێدام".
ئیسڕا تاڵب كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له زیندانییه‌كانی رژێمی به‌عسدا زیندانی كراوه، ده‌ڵێت "به هۆی مێرده‌كه‌مه‌وه ته‌واوی جه‌سته‌م شێوێندراوه، فه‌رموون با سه‌یری قاچ و ده‌سته‌كانم بكه‌ن، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت شوێنی گولله و ئازاردانی به‌سه‌ر جه‌سته‌مه‌وه ماوه، هیواداریشم ئاڵای كوردستان هه‌میشه به‌رز بێت، مادام مێرده‌كه‌م له پێناویدا سه‌ری داناوه".
جێی ئاماژه‌یه پێش شه‌ش مانگ ئیسڕا تاڵب داواكاریی بینینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم رێگه‌یان نه‌داوه سه‌رۆك ببینێت و ته‌نیا داواكارییه‌كه‌یان لێی وه‌رگرتووه، خاتوو ئیسڕا ده‌ڵێت "تا ئێستا له چاوه‌ڕوانی زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قی خۆم پێبده‌ن و زه‌وییه‌كم پێ ببه‌خشن، چونكه كاك مه‌سعوود باوكی گه‌وره‌ی منه و له خودا و ئه‌و زیاتر، كه‌سی دیكه‌م نییه".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه