وێنه‌ی سه‌نگه‌ر له‌به‌رده‌م ئۆفیسی رۆژنامه‌ی رووبه‌ر ـ هه‌ولێر. فۆتۆ هێمن مه‌لازاده ــ |
نووسینی: هێمن مه‌لازاده ـ هه‌ولێرـــ
هه‌میشه وتوومه ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌یبینێت و هه‌ستی پێده‌كات، مرۆڤی ئاسایی نایبینێت یانیش ده‌یبینێت و هه‌ستی پێناكات.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك له رێگه‌ی چوونه‌سه‌ر ده‌وامی ئاسایی رۆژنامه‌كه‌م، گه‌نجێك كه به ئاسته‌م بینیم له نزیك ئۆتۆمبێله‌كه‌م دانیشتبوو، چاوه‌ڕێ بوو من ئۆتۆمبێله‌كه‌م بكوژێنمه‌وه و ئه‌ویش بڕوات، ئه‌و گه‌نجه كاكه سه‌نگه‌ر بوو، كه ئێستا له وێنه‌كه‌دا هه‌مووتان ده‌یبینن.
سه‌نگه‌ر نه‌ك هه‌ر ته‌نیا چاوی پڕكردم له فرمێسك، به‌ڵكوو ته‌واو بێزاری كردم له‌وه‌ی كه ئایا چۆن ده‌بێت له وڵاتێكی بودجه زه‌به‌لاحی به‌ناو دیموكراسی، گه‌نجێكی ئاواش هاووڵاتیی ئه‌و بێت؟ ئاخر ئه‌مه چ ویژدانێكه؟
ئه‌وه شته‌ی لای هه‌مووتان قابیلی قه‌بووڵ نییه و لێی بێتاقه‌ت ده‌بن، یه‌كێك له‌دكتۆره‌كانی هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كاكه سه‌نگه‌ر كردووه به‌ر له ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌ڵام راسته‌وخۆ دوای نه‌شته‌رگه‌رییه ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌نگه‌ر به ته‌واوه‌تی تێكچووه و ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی به خۆ خشاندن ده‌ڕوات.
جێی باسه ئه‌و دكتۆره ئێستا به‌رپرسی پێدانی كورسییه به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه‌چی له‌و رۆژانه ئاماده نه‌بووه كورسییه‌ك به كاكه سه‌نگه‌ر بدات، كه قوربانی ده‌ستی خۆشیه‌تی،