دكتۆر ره‌زوان بادینی ـ سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ــ |
گفتوگۆی هێمن مه‌لازاده ــ
به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له ساڵی 2005 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه‌ش دكتۆر مه‌غدید سه‌پان بووه و ئێستاش دكتۆر ره‌زوان بادینی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و به‌شه ده‌كات. له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و به‌شه‌دا رووبه‌ری داهێنان به‌پێویستی زانی له نزیكه‌وه گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندندا بكات و داهێنان و كه‌موكوڕییه‌كان بۆ خوینه‌ران باس بكه‌ن.
رووبه‌ر: با سه‌ره‌تا له ده‌ره‌وه‌ی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاته‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، كۆلێژه‌كه‌تان هه‌میشه بیست تا سی قوتابی له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌یدا وه‌ستاوه و ریزیان به‌ستووه بۆ كۆپیكردنی مه‌لزه‌مه‌كانیان، پێت وانییه ئه‌وه دیمه‌نێكی هه‌م ناشرینه و هه‌میشه سیستمێكی كۆنه؟
د. ره‌زوان بادینی: راستییه‌كه‌ی من زۆر زانكۆم له دونیادا بینیوه، له ئه‌وڕووپای رۆژهه‌ڵات تا رۆژئاوا، له ئه‌مه‌ریكا تا وڵاتی چین، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌بوونی دوكانی تایبه‌ت به كۆپیكردن شتیكی زۆر باو بووه و له هه‌موو وڵاتان بینیومه، به‌ڵام دوكانی ئه‌وان باشتر و فراوانتر و رێك‌وپێك تر و مۆدێرن ترن و باشتر خزمه‌ت پێشكه‌ش قوتابیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه حاڵه‌تێكی ناشرینه، چونكه ده‌بینین له‌به‌رده‌رگا زۆر سه‌ره هه‌یه و خاوێن نییه و له‌سه‌رخۆ كارده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌موكوڕییانه هه‌نه و راسته.
رووبه‌ر: وه‌ك ده‌زانرێت بچووكترین پێداویستی هه‌ر به‌شێك، ئامێری فۆتۆكۆپییه، كه‌چی به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه، تا ئێستا به‌شی راگه‌یاندن ئامێری فۆتۆكۆپی نییه، ئایا ئه‌مه راسته؟
د. ره‌زوان بادینی: زۆر راسته، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌بوونی كۆشك له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كانی شتێكی خراپ بێت، ئه‌وه زۆر له‌و خراپتر ئه‌وه‌یه كه به‌شه‌كه‌ی ئێمه تا ئێستا ئامێری فۆتۆكۆپی تایبه‌ت به‌خۆی نییه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین كه‌موكوڕی دیكه كه به‌شه‌كه‌ی ئێمه هه‌یه‌تی.
رووبه‌ر: كێشه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كه‌ی ئێوه چین، ده‌كرێت باسی بكه‌یت؟
د. ره‌زوان بادینی: ئێمه كه‌موكوڕیمان زۆرن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌سانی به‌رپرسیار هه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌م ئێوه‌ی راگه‌یاندنكار یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی شارستانییانه و مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنووسن و بڵاوی بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌و كێشانه بدوێنن، به راستی بوونی كه‌موكوڕی له‌به‌شی راگه‌یاندن، شتێكی ناشرین و شه‌رمه بۆ هه‌موومان، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌بوونی پاره بێت، ئه‌ی بۆچی پاره‌یان هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر به‌شه‌كه‌ی ئێمه باڵه‌خانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی سێ نهۆمی دروست بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌بوونی پاره بێت، ئه‌وه هیچ راست نییه، هاوكات نابێت له‌ناو یه‌ك كۆلێژدا دوو به‌ش هه‌بێت، یه‌كێكیان به توانایه‌كی دارایی زۆره‌وه یه‌كێكی دیكه‌ش بێ پاڵپشتی دارایی و پڕ له كه‌موكوڕی، ئێمه ئه‌وه به شتێكی هه‌ڵه ده‌زانین و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
رووبه‌ر: وه‌ك ده‌زانرێت ئێوه یه‌كه‌م خولی ده‌رچوونی قوتابیانتان ساڵی رابردوو بوو، ئێوه چۆن توانیتان ئه‌و قوتابیانه پێبگه‌یه‌نن و ئاماده‌یان بكه‌ن؟
د. ره‌زوان بادینی: به‌ڵێ، یه‌كه‌م خولی قوتابیانی به‌شی راگه‌یاندن ساڵی رابردوو ده‌رچوون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له بواری پڕاكتیكدا كاریان نه‌كرد، قوتابییه‌كانی ئێمه به مۆبایل فیلمیان دروست كردووه، یانیش به كامێرای زۆر بچووك و سه‌ره‌تایی، بوونی ئه‌و كێشانه له‌سه‌ده‌ی 21ـدا زۆر خراپه.
رووبه‌ر: باشه هۆكاره‌كه‌ی چییه تا ئێستا به‌شی راگه‌یاندن دوای نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ له كردنه‌وه‌ی ستۆدیۆی نییه؟
د. ره‌زوان بادینی: وه‌ڵڵا هۆكاره‌كه‌ی بۆ من روونه، وه‌ڵام لای كه‌سه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، ئێوه ده‌توانن بچن به‌دواداچوون بكه‌ن، من حه‌ز ناكه‌م ئاماژه به ناوی دوو یان سێ كه‌سی په‌یوه‌ندیدار بكه‌م، چونكه كه‌موكوڕی ئه‌و كه‌سانه له وه‌زیره‌وه تا ده‌گاته وه‌زاره‌تی دارایی درێژ بووه‌ته‌وه، من حه‌ز ناكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی توند و نا شارستانیانه ئه‌و كێشه‌یه باس بكه‌م، چونكه وه‌ك باسم كرد من ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته و حوكمڕانی خۆمان به هه‌ند هه‌ڵده‌گرم و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی پاراستنی دامه، بۆیه نابێت به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو داواكارییه‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین، یانیش كه‌سانێك بریندار بكه‌ین، به‌ڵام من ده‌ڵێم مافێكم هه‌یه زۆر ره‌وا و شه‌رعییه، بۆمان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئاخر شت به‌ڵێنیان به ئێمه‌دا 30 ملیۆن دینارمان بۆ ته‌رخان بكه‌ن بۆ كڕینی چه‌ند كامێرا و فۆتۆكۆپی و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه، كه‌چی تا ئێستا ئه‌ویش هیچ ده‌نگوباسی نییه، زۆر به‌داخه‌وه پێموایه ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا به قسه خه‌مخۆرن، من شه‌خسی خۆم چوومه‌ته لای هه‌موو كه‌سێك، وه‌زیری پێشوو، وه‌زیری ئێستا، دوای بینه‌وبه‌رده‌یه‌كی زۆر گوتیان راسته ئێوه فایلتان هه‌یه، ئه‌وكات گوتیان بڕۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێك و ده‌رخسته‌یه‌ك بێنن، من ده‌رخسته‌م له دوو سێ شوێن هێنا، من هه‌موو شته‌كانم به به‌ڵگه و به وێنه‌وه بۆ ئه‌وان هێنا، به‌ڵام ئه‌وان هیچ شتێك ناكه‌ن، خۆتان ده‌زانن من خه‌ڵكی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان‌م، حه‌ز ناكه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌خنه‌ی توند و خراپ بگرم، به‌ڵام منیش مر‌ۆڤم، قوتابییه‌كانم گله‌ییم لێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كاك دكتۆر تۆ زۆر فشاریان له‌سه‌ر دروست ناكه‌ی، تۆ زۆر نه‌رمی، به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌گه‌ر ئه‌وان شت بنووسن، من رێگه ناگرم و ناڵێم مه‌نووسن، چونكه راستییه‌كه‌ی حه‌ز ناكه‌م قوتابییه‌كان بێنه سه‌ر جاده و به فشاری خۆپیشاندان داوای ستۆدیۆ و ئێزگه و كامێرا‌كان بكه‌ن، به‌ڵكوو حه‌ز ده‌كه‌م ته‌نیا به‌رپرسه‌كان وه‌ڵامی قوتابییه‌كانم بده‌نه‌وه كه ئایا بۆچی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن؟ ئاخر جاره‌ك دوو جار سێ جار، ئه‌وه چوار ساڵه، ساڵانه ئێمه داواكارییان ئاراسته ده‌كه‌ین، مه‌عقووڵ نییه، به‌راستی زۆر زۆر تووڕه‌بووینه، جار هه‌یه له ناو یه‌ك ساڵدا دووسێ جار داوا ده‌كه‌ین، هه‌ریه‌كه‌و ئێمه ده‌نێرێت بۆ یه‌كێكی دیكه، بڕۆ ئه‌و لا، وه‌ره‌وه ئه‌ولا، به‌راستی كه‌مته‌رخه‌می گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه هیچ ته‌حه‌موولمان نه‌ماوه، بوون و نه‌بوونی ستۆدیۆ ئێستا لای ئێمه بووه‌ته بوون و نه‌بوونی ئێمه، چونكه ئه‌و ئامرازانه بۆ خۆمان و ماڵ و كه‌سوكارمان نییه، ته‌نیا بۆ كوڕ و كچی ئه‌و میلله‌ته‌یه و پێداویستیی زۆر گرنگن.
رووبه‌ر: به‌راست ئه‌ی بۆچی تا ئێستا هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كیشتان نه‌بووه؟ مه‌به‌ستم له رۆژنامه یان گۆڤارێكی مانگانه‌یه.
د. ره‌زوان بادینی: راستییه‌كه‌ی ئێستا خه‌ریكین، ئه‌ویش له كه‌مته‌رخه‌میدا بووه، پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه له ناو پلانی زانستیدا نییه، ئاخر كاكه خۆ له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه ناكرێت هه‌موو شتێكمان له‌به‌رچاو بێت، بۆیه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی كاره‌كانمان ده‌كه‌ین و لیژنه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان و تاقیكردنه‌وه‌مان رێكخستووه و پێشوازیمان له شانده بیانییه‌كان كردووه، ئاخر له‌سه‌ره‌تای ساڵدا نازانرێت تا كۆتایی ساڵ چیت ده‌وێت و چی رووده‌دات، ئێمه پێویستیمان به ته‌رخانكردنی بودجه هه‌یه، چونكه ئێمه خۆمان پێشینه‌ی كاره‌كانی خۆمان ده‌زانین چییه؟ زۆر جاریش جه‌نابی وه‌زیر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ربه‌شێك ئیداره‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و ئه‌وان خۆیان كاروباره‌كانی خۆیان رابپه‌ڕێنن، چونكه نه‌سرییه‌ی به‌شه‌كه‌ی ئێمه خۆی 500 هه‌زاره و ئه‌ویش جار هه‌یه به 4 مانگ یه‌ك جار وه‌ری ده‌گرین، ئه‌وه حه‌قیقه‌ته‌كه‌یه كه من باسی ده‌كه‌م، ئێستا من له ژووره‌كه‌ی خۆم پرێنته‌رم نییه و شكاوه، بۆیه من دوو سێ نووسراوم كردووه، كه‌چی ده‌ڵێن ئێمه ناتوانین یه‌كێكی نوێ بكڕین، كاتێكیش ده‌یانه‌وێت بیكڕن ده‌یده‌نه لیژنه‌ی موشته‌ریات، به‌هه‌رحاڵ كه‌موكوڕی زۆرن، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر كه‌سانی به‌پرسیار بابه‌ت به بابه‌ت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ته‌واو.
رووبه‌ڕ: به‌پێی سیستمی نوێی خوێندن، پێویسته قوتابیان له رێگه‌ی داتاشۆوه وانه‌كانیان پێشكه‌ش بكرێت و دواتریش سیدییه‌كه‌یان پێ بدرێت، ئایا ئه‌مه له به‌شی راگه‌یاندن پێڕه‌و ده‌كرێت؟
د. ره‌زوان بادینی: حاڵی حازر ئێمه ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه كردووه، من بۆ خۆم دوو وانه ده‌ڵێمه‌وه و له هه‌ردوو وانه‌كانیشمدا داوام له قوتابیانم كردووه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و پڕاكتیكی بچنه ناو بابه‌ته‌كانه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت یانیش بلۆگ یانیش فه‌یسبووك به‌كار بهێنن، مه‌به‌ستیشم له‌مه به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیانه له بواری ئۆنلاین جۆڕنالیزم، رۆژنامه‌وانی مۆدێرن، ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له مه‌سه‌له‌ی ئه‌لیكتڕۆنیات، ئێمه پێویستیمان به‌وه هه‌یه قوتابیه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی رۆژانه له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له به‌شه ناوخۆیی و ماڵیشه‌وه نه‌توانن ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن، ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له به‌شه‌كه‌ی خۆیان له‌ناو زانكۆ هه‌یان بێت.
رووبه‌ر: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه به‌شی راگه‌یاندن سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی تیڤی و رادیۆ و ستۆدیۆ و گۆڤار، كه‌چی تا ئێستا سایتێكی ئه‌لیكتڕۆنیشتان نییه، بوونی ئه‌و هه‌موو كێماسییانه چیت به‌بێر دێنێته‌وه، به جیاوازی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهاندا؟
د. ره‌زوان بادینی: راستییه‌كه‌ی ئێمه داخوازیمان زۆره، زۆر به‌داخه‌وه وه‌ك باسم كرد، بودجه و شێوازی رێكخستنی كاری ئیداری به‌ربه‌ستن، هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستم ته‌نیا به‌شه‌كه‌ی خۆمان نییه، به‌ڵكوو ئه‌و حاڵه‌ته گشتییه و زۆر به‌داخه‌وه، ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بووایه خۆمان رێك بخه‌ین، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا هه‌موو شتێكمان به‌ده‌ست ده‌هێنا، واته بمانكردبایه خوێندنی به پاره و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه قوتابیانیش ده‌یاندا رۆژ به رۆژ ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌ممان له به‌شه‌كه‌مان زیاتر ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌بووه به‌رهه‌مهێنانێك، واته به‌شه‌كه بۆ خۆیشی به‌ره‌وپێشتر ده‌چوو، هاوكات ده‌مانتوانی هاوكاریی ماددی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆلێژه‌كه‌شمان بده‌ین، ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن.
رووبه‌ر: وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئه‌و مانگه یادێكی زۆر پیرۆزی له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی تێدایه كه 22ـی نیسانه، سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیه، ئێوه چۆن پێشوازیی له‌و یاده ده‌كه‌ن؟
د. ره‌زوان بادینی: راستییه‌كه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و یاده لیژنه‌یه‌كی گشتیی فراوانمان دروست كردووه كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، یه‌كێك له‌وان به‌شی ئاماده‌كردنی گۆڤاره، به ناوی گۆڤاری په‌ڕه‌مووچ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه پێویسته باسی بكه‌م، سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ش، ئێمه به‌رهه‌ممان هه‌بووه و توانیومانه قوتابییه‌كان له ئاستێكی زانستی به‌رزدا فێر بكه‌ین، بۆ نموونه له ساڵی رابردوو به‌بێ بوونی ستۆدیۆ و هیچ ئامێرێكی وێنه‌گرتن، من له‌سه‌ر قوتابییه‌كانم سه‌پاند كه به مۆبایله‌كانیان دوو كورته فیلم دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌گه‌ر چوونه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌ڵێن چۆن دروست ده‌كرێت و نازانین دروست بكه‌ین، ئه‌وكات ئه‌وه بۆ من شه‌رمه.
رووبه‌ر: ده‌گوترێت به‌شێك له قوتابییه‌كانی ئێوه بۆ فێربوون و كاركردن له راگه‌یاندنه‌كان نه‌هاتوونه‌ته به‌شی راگه‌یاندن، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه هاتوون، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
د. ره‌زوان بادینی: ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نیا له به‌شی راگه‌یاندندا نییه، ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كه له هه‌موو دونیادا هه‌یه، جار هه‌یه كه‌سێك بڕوانامه له كۆلێژی كشتوكاڵ ده‌هێنێته‌وه و ده‌بێته باڵیۆز، واته ئه‌مه ته‌نیا له به‌شی راگه‌یاندندا نییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌مساڵ له خوا به‌زیاد بێت كارێكی زۆر باشمان كرد، هه‌رچه‌نده له ئێستادا ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر دیار نییه، ئێمه خۆمان لیژنه‌یه‌كی وه‌رگرتنی قوتابیانمان دامه‌زراند بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له به‌شی راگه‌یاندن بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌شه بخوێنن، به‌هره‌یه‌كی سروشتییان بۆ راگه‌یاندن تێدایه یان نا، ئه‌وه شتێكی باش بووه، به‌ڵام به یه‌ك ساڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نابێت، ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه كه‌سانی زۆر باش لای ئێمه قوتابین یه‌ك له‌وانه جه‌نابت و زۆری دیكه‌ش، ئه‌وانه ئاماده‌باشی و قابیلیه‌تێكی راسته‌قینه‌ی زۆریان تێدا بووه بۆ خوێندنی به‌شی راگه‌یاندن و كاركردن له‌و بواره‌دا.
رووبه‌ر: وه‌ك به‌شی راگه‌یاندن په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی كوردستاندا چۆنه؟
د. ره‌زوان بادینی: راستییه‌كه‌ی به گشتی خراپ نییه، به‌ڵام كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه ئێمه هێشتا فێر نه‌بووینه چۆن سوود له یه‌كتر وه‌ربگرین، ئه‌وان له ئێمه سوود وه‌ربگرن و ئێمه‌ش له‌وان، یانی ئه‌و شته هێشتا نه‌بووه‌ته ترادیسیۆن و لاساییكردنه‌وه‌ی گه‌وره. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قوتابییه‌كانی ئێمه هاوینان ده‌چنه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان پڕاكتیك ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه شتێكی زۆر باشه كه قوتابیان دوای چوار ساڵ خوێندن ده‌چن له ناو ده‌زگاكان شێوازی راسته‌وخۆی ئیشكردن له راگه‌یاندندا ده‌بینن و سوودی لێوه‌رده‌گرن.
تێبینی/ ئه‌م گفتوگۆیه له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه

No comments:
Post a Comment