![]() |
دامه‌زرێنه‌ری سایتی ئه‌لیكتڕۆنیی فه‌یسبووك ــ Mark-Zuckerberg |
![]() |
هێرۆ كوردستانی: "هێشتا مێشكی تاكی كورد نازانێت سوود له فه‌یسبووك وه‌ربگرێت" ــ |
![]() |
ئه‌ستێره كه‌ریم: "فه‌یسبووك بووه جێگه‌ی پێشبڕكێ له نێو گه‌نجانی كورد كه ئایا كامیان زیاتر هاوڕێی كچی هه‌یه ــ" |
![]() |
ئاڤان فارس جاف: "به گشتیی متمانه‌م به په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان نییه ــ" |
![]() |
ئایشان شێروانی: "فه‌یسبووك شتێكی ئاوای تێدا نییه كه ببێته هۆی سووكایه‌تی بۆ كچان ــ" |
ئاماده‌كردنی ـ هێمن مه‌لازاده ـــ
پێش ئه‌وه‌ی (ماڕك زوكه‌ربێرگ)ـی ئه‌مه‌ریكی و قوتابی زانكۆی (هارڤارد) پێگه‌ی فه‌یسبووك دروست بكات، هه‌ریه‌ك له پێگه‌كانی تاگێت و های فایف و واین و یاهوو و هۆتمه‌یل، ژوانی كچان و كوڕانی كورد بوون، به‌ڵام دوای كه‌وتنه‌گه‌ڕی پێگه‌ی فه‌یسبووك، ئێستا كه‌م كه‌س هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له‌و پێگه‌یه ئه‌ندام نه‌بێت، هاوكات فه‌یسبووك له كاتی ئێستادا بووه‌ته پێگه‌یه‌كی فراوان بۆ خۆده‌رخستنی كچانی كورد و ئازاده‌نه‌یش وێنه‌كانیان تیایدا نمایش ده‌كه‌ن.
رووبه‌ر هه‌ر له فه‌یسبووكه‌وه چه‌ند كچێكی كوردی ئازای دواند و له رێگه‌ی نامه‌و كۆمێنته‌وه لێدوانی لێوه‌رگرتن، یه‌كێك له كچه‌كان ئایشان شێروانییه كه زیاتر به ئینگلیزی و فارسی كۆمێنته‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامیش حه‌زی له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌خته‌كه‌یه‌تی، شێروانی بۆ رووبه‌ر وتی "فه‌یسبووك شتێكی ئاوای تێدا نییه كه ببێته هۆی سووكایه‌تی بۆ كچان، هه‌رچه‌نده ماڵپه‌ڕێكی به‌هێزه كه مرۆڤ ده‌توانێ وێنه‌كانی خۆی تێیدا بڵاو بكاته‌وه، له‌گه‌ڵً ئه‌وه‌شدا وێنه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان به‌دیار ده‌خات، هه‌روه‌ها هه‌ستی مرۆڤیشی تێدا دیاره، شتێكی ئاساییه كه كچیش بتوانێت ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی نیشان بدات، چونكه ئه‌ویش مرۆڤه، دووه‌م جاریش ده‌توانین له رێگه‌ی فه‌یسبووك هاوڕێ بدۆزینه‌وه كه ئه‌ویش كێشه نییه، كچیش وه‌كو پیاو پێویستیی به هاوڕێ هه‌یه، یانیش ده‌یه‌وێت هه‌ستی خۆی له كۆمێنتێكدا ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه له فه‌یسبووك دایه بخاته‌ڕوو، یانیش كۆمێنت له‌ژێر پارچه گۆرانییه‌ك یان وێنه‌یه‌ك بنووسێت، ئایا ئه‌وه سووكایه‌تییه؟ من بۆ خۆم حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ڵكی بێگانه بناسم بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای كلتوور و جۆری ژیانیان ببم".
به پێچه‌وانه‌ی ئایشان شێروانی، ئه‌ستێره كه‌ریم كه كچێكی كورده و له ئه‌وڕووپا داده‌نیشێت پێی وایه كه خه‌ڵكانێك له ناو فه‌یسبووك ئه‌ویان زۆر بێزاركردووه، ئه‌ستێره ده‌ڵێت، "ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر جوانه و به هیوام كچان راستگۆبن له‌گه‌ڵ خۆیان، من ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سێكم به هاوڕێ قه‌بووڵ كردبا، ئێستا ژماره‌ی پێوانه‌ییم شكاندبوو، بۆیه من كه‌سێك نه‌ناسم به هاوڕێ قه‌بووڵی ناكه‌م، یانیش به مه‌رجێك ده‌یكه‌م، وێنه‌ی خۆی و ناوی خۆی دانابێت و پڕۆفایله‌كه‌ی هه‌رزه‌كارانه نه‌بێت، بۆیه مۆبایل و ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر له هه‌موو دونیا بۆ كاری باش به‌كار دێت، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه كه لای كورد ته‌نیا چه‌ند ئامانجێكه ئه‌وانیش ئه‌ددكردن و راكێشانی وێنه‌كان و دزینی كچه هاوڕێكان و وه‌رگرتنی ئێم ئێس ئێن و یاهوو و دواییش هاككردن و كردنه‌وه‌ی كام، هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌ری كات و پیشاندانی پڕۆفایلی ئه‌م كچانه له ناو پڕۆفایله‌كه‌ی خۆیدا، هه‌روه‌ها پێشبڕكێ له نێوان گه‌نجی كورد كامیان زیاتر هاوڕێی كچی هه‌یه".
ئه‌ستێره وتی "ئه‌مه زۆر جێگه‌ی داخه بۆ گه‌نجی كورد كه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ده‌كه‌ن كه به داخه‌وه ئێمه وامان لێهاتووه بڕوا به پیاوی 50 ساڵی بكه‌ین كه كوردیش نه‌بێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بین بڕوا به گه‌نجێكی كوردی 18 تا 30 ساڵی بكه‌ین، من سه‌دا 99 و پۆینت 99 نامه‌كانم داوای قه‌بووڵكردن وه‌ك هاوڕێ ده‌كه‌ن، یانیش قسه‌ی ناشرین ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی به ئافره‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام من وه‌ڵامیان ناده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وانه نه‌خۆشن و به‌زه‌ییم پێیاندا دێته‌وه و ئاماده‌ش نیم هه‌زار دۆلار بده‌مه كۆمپیوته‌رێك و 200 كڕۆنیش مانگانه بده‌مه ئینته‌رنێت، كه‌چی به‌و جۆره كه‌سانه‌ی سه‌رف بكه‌م، قه‌ت ئه‌م كاره ناكه‌م، من خۆم ده‌ناسم و ده‌زانم رۆژانه چی ده‌كه‌م جا خه‌ڵك چی ده‌ڵێت و چۆن بیر ده‌كاته‌وه لای من كێشه نییه".
ئه‌ستێره كه‌ریم وتیشی "من باوه‌ڕم به گه‌نجی كورد نییه بۆیان پێیان ده‌ڵێم ئه‌ددتان ناكه‌م، كه‌چی ئه‌وان هه‌موویان سێ وه‌ڵامیان هه‌یه كه ئه‌وانیش، په‌نجه‌كانی ده‌ست وه‌كوو یه‌ك نین و منیش خوشك و دایكم هه‌یه، هه‌روه‌ها بڕوا بكه نیه‌تم پاكه و من له‌وانه نیم، بۆیه من ئه‌و قسانه‌م له‌به‌ر كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یان نه‌نووسی، من خۆم بۆیان ده‌نووسم و به پێكه‌نینه‌وه پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه چۆنه نه‌تنووسیوه، هه‌ڵبه‌ته كه‌سی باش و خراپیش هه‌یه و من رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه و به نیه‌تی باشه ئه‌و ره‌خنانه‌شم گرتووه".
هه‌روه‌ها هێرۆ كوردستانی كه له فه‌یسبووكدا به‌وه به‌ناوبانگه زۆرترین كۆمێنت له‌سه‌ر وێنه و قسه‌كانیدا ده‌نووسرێت، تایبه‌ت بۆ رووبه‌ر ده‌ڵێت، "له راستیدا فه‌یسبووك گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕه كه ده‌توانی به زووترین كات خووی پێوه بگریت و له هه‌مان كاتدا ده‌توانی كۆمه‌ڵێك هاوڕێ له ده‌وری یه‌ك كۆ بكه‌یته‌وه، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر فه‌یسبووك توانیویه‌تی ئه‌و پێگه‌یه دروست بكات له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، كچانیش به‌و پێییه‌ی كه به‌شێكن و به مافی خۆیانی ده‌زانن بۆیه له فه‌یسبووكدا به‌شدار ده‌بن".
هێرۆ ئه‌وه‌شی وت "ئه‌گه‌ر سایتێك جێگه‌ی متمانه نه‌بێت بێگومان كچان به تایبه‌ت له ناو كوردان، خۆ له قه‌ره‌ی ناده‌ن، هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه هه‌موو ئافره‌تان وێنه‌ی خۆیان دانانێن و هێشتا به گوێره‌ی پێویست مێشكی تاكی كورد نازانێت سوود له فه‌یسبووك وه‌ربگرێت زۆر كه‌سانیش دووچاری گرفت ده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاڤان فارس جاف كه كچێكی رۆژنامه‌نووسه و هاوكات ئه‌ندامه له پێگه‌ی فه‌یسبووك بۆ رووبه‌ر وتی "فه‌یسبووك نه‌بووه‌ته جێ متمانه‌م، به گشتی متمانه‌م به په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان نییه، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی بێ هه‌ست و مردووه، رووی راسته‌قینه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان نیشان نادات، رووحیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كوژێت، من وه‌ك كچێك ئازادم له دانانی وێنه، ماوه‌یه‌كی زۆریش هه‌ر وێنه‌یه‌كی تازه‌م هه‌بووایه له لاپه‌ڕه‌ی خۆم دام ده‌نا، به‌ڵام بێزاربووم له كۆمێنتی به‌شداربووان، یاخود بردنی وێنه‌كان له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران و دروستكردنی لاپه‌ڕه به‌ناوی من و دانانی وێنه، خۆزگه بتوانین رێزی ئه‌و لاپه‌ڕه جوانه بگرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا ئێمه له مانا جوانه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نه‌گه‌یشتووین".
ئاڤان وتیشی "من گوێم به‌و كارانه نه‌داوه هه‌ر به‌رده‌وامم له فه‌یسبووك و وێنه‌كانی خۆم لا نه‌داوه، ڕاموایه دانانی وێنه‌یش ئازایه‌تی ده‌وێت، چونكه هێشتا وێنه لای ئێمه ترسی له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له بواری رۆژنامه‌ش كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده نین وێنه‌ی خۆیان دابنێن".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه.
No comments:
Post a Comment